پێشمەرگە لە گوێرەوە بەرەو موسڵ پێشڕەویی دەکات

پێشمەرگە لە گوێرەوە بەرەو موسڵ پێشڕەویی دەکات
سەرچاوەیەک لە فەرماندەیی بارزانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان رایگەیاند؛ دوای کۆنتڕۆڵ کردنی گوێر، پیشمەرگە بەرەو موسڵ پێشڕەوی دەکات.



عەقید ناجی سیامەند، بەڕێوەبەری ئیداری فەرماندەی بارزان بە پەیامنێری ڕاگەیاند؛ دوای ئەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، ناحیەی گوێریان کۆنتڕۆڵ کرد، بەرەو ناوچەکانی سنووری پارێزگای موسڵ لە پێشڕەویدان.



بەڕێوەبەری ئیداری فەرماندەی بارزان گووتی: پێشمەرگە پردی نێوان گوێر و موسڵی کۆنتڕۆڵ کردووە و چاوەڕێین دوای بۆردومانی فڕۆکەکان، بەرەو ئەو دیوی زێ پێشڕەوی بکەین.



بە وتەی عەقید ناجی لە شەڕ و پێکدادانی ئەمڕۆ تەنیا پێشـەرگەیەکی فەرماندەی بارزان بریندار بووە و لە بەرامبەر دا دوژمن دەیان تەرمی بەجێهێشتووە.
Top