پێشمەرگە ناحیەی گوێڕی كۆنترۆڵكرد
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هێزی پێشمەرگە و فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا هێرشیانكردە سەر ناحیەی گوێڕ و بۆردوومانێكی چڕی ناوچەكەیان كرد بە ئامانجی كۆنتڕۆڵكردنی ناحیەكە.
ئەنوەری حاجی عوسمان، بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە پێش گرتنەوەی ناحیەكە بە رووداوی گوت "لە ناوچەی گوێڕ چاوەڕوانی هەواڵێكی خۆش بن و سەركەوتنێكی گەورە بەڕێوەیە". راشیگەیاند كە گورزی تووندیان لە چەكدارانی داعش داوە.
رووداو
