خازر...پێشمه‌رگه به‌چه‌كی قورس له ئاماده‌باشیدان
په‌یامنێرمان له به‌ره‌ی خازر و باشیك رایگه‌یاند: له میحوه‌ری باشیك و خازر هێزێكی زۆری پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌چكی قورس كۆبوونه‌ته‌وه، له ئاماده‌باشییه‌كی ته‌واو دان، فرۆكه جه‌نگییه‌كانیش به‌رده‌وام بۆردومانی چه‌كدارانی داعش ده‌كه‌ن و به‌پێی زانیارییه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و چه‌كدارانه كوژران و سوتاون.
وتیشی: هێزی پێشمه‌رگه هه‌ردوو چیای مه‌قلوب و باشیك له‌ژێر كۆنترۆلیان دایه، له ئاماده‌باشییه‌كی ته‌واو دان.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه پردی خازر ته‌قاوه‌ته‌وه، به‌ته‌واوی روخاوه و هاتوچۆ به‌م پرده په‌كی كه‌وتووه.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان هێزێكی زۆر كه‌می چه‌كدارانی داعش له‌ناو باشیك هاتوچۆ ده‌كه‌ن كه بریتین له‌چه‌ند هه‌مه‌رێك.
