لە شنگال و شەلالات پێشمەرگە گورزی لێ وەشاندن.. داعش دوو سەرکردەی کوژران و پێنجیشیان بەدیل گیران

 لە شنگال و شەلالات پێشمەرگە گورزی لێ وەشاندن.. داعش دوو سەرکردەی کوژران و پێنجیشیان بەدیل گیران
بە هۆی بۆردوومانە ئاسمانییەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق و هەروەها هەڵمەتی پێشمەرگەی کوردستان لە دەڤەری شنگال و شەلالات، چەکدارانی تیرۆریستی داعش جیا لە کوژراوی زۆر، دوو سەرکردەیشیان لێ کوژراون و پێنجیشیان لە بەدەیک گیراون.

بەپێی زانیارییەکانی "تەلەڤزیۆنی زاگرۆس"، پاش بۆردوومانی ئاسمانییشەشی ئەم مانگە لە دەڤەری شنگال و لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی عێراق، (ئەبولهودا ئەلشیشانی) لەگەڵ چەکداری تیرۆریتی دیکەی ڕیکخراوی داعشدا کوژران. هەر ڕۆژێک دواتر7-ی مانگ لە ناوچەی شەلالات، لە ئەنجامی شەڕی نێوان پێشمەرگە و تیرۆریستانی داعشدا، (ئەبوسوفیان ئەلشیشانی) و چوار تیرۆریسی دیکەدا کوژران و پێنجیشیان لێ بە دی گیران.

زابیارییەکان ئاماژە دەدەن کە، لە نەخۆشخانەی "توب عەدلی" لە مووسڵ، 200 تەرمی تیرۆریستانی داعش هەڵگیراون و نەدراونەتەوە بە کەسوکاریان لە ترسی ئەوەی کە نەوەکا خێزانەکانیان لە دژی داعش ڕبپەڕن.
Top