وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتیه‌كان: دوژمن نه‌یتوانیوه چالاكیه‌كانی نه‌وت له هه‌رێمدا بكاته ئامانج
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ماڵپه‌رى فه‌رمى خۆى روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدایه له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی ئاساییشی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئاساییش له‌سه‌ر سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌رده‌وام هه‌موو زانیاریه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌گه‌ڵ به‌ڵێنده‌ره‌كانیدا هاوبه‌شی پێده‌كات.
وه‌زاره‌ته‌كه ده‌شلێنت تا ئێستا، دوژمن نه‌یتوانیوه چالاكیه‌كانی نه‌وت له هه‌رێمدا بكاته ئامانج، به‌ڵام وه‌ك رێوشوێنێكی ئاماده‌باشی، هه‌ندێك له چالاكیه‌كانی به‌دواداگه‌ڕان له‌و ناوچانه‌دا كه نزیكن له ئه‌گه‌ری روودانی شه‌ڕ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی وه‌ستاون و كارمه‌ندانیش گوازراونه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له هه‌رێمدا كاری تێنه‌كراوه و به‌رده‌وام بۆ بازاڕه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه ده‌نێردرێت، له راستیدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕوانده‌كات كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان به‌رهه‌مهێنانیان له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا زیاد بكه‌ن له كاتێكدا به‌ره‌پێشچوونه‌كانی ژێرخانی هه‌نارده‌كردن ته‌واو ده‌بێت هه‌روه‌ك نه‌خشه‌ی بۆ داڕیژرابوو".
هه‌ر له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه كه كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان به‌رده‌وام پشكی خۆیان له به‌رهه‌م و داهاتی هه‌موو به‌كارهێنانه‌كانی ناوخۆی نه‌وت وه‌رده‌گرن، و هه‌روه‌ها ئامۆژگاریش كراون كار بكه‌ن له‌سه‌ر فرۆشی بڕه‌كانی هه‌نارده‌كردن بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشكی خۆیان له نه‌وتی هه‌نارده‌كراو.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو: له هه‌مان كاتدا، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان بیری كۆمپانیا كاركه‌ره‌كان و كۆمپانیاكانی خزمه‌تگوزاری هه‌رێمی كوردستان ده‌هێنێته‌وه كه هیچ هه‌نگاوێك نه‌نێن به‌بێ هه‌ماهه‌نگیی ته‌واو له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كاندا له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌وانه‌یه ببێته مایه‌ی دروستبوونی ئاڵۆزیی ناپێویست و له هه‌ندێ حاڵه‌تدا زیان به به‌رژه‌وه‌ندی كۆمپانیا كاركه‌ره‌كان و پێوێستیه گشتیه‌كانی هه‌رێم بگه‌یه‌نێت.
هاوكات له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه كه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان به‌رده‌وامه له هه‌نارده‌كردن و فرۆشتنی نه‌وت له به‌نده‌ری جیهان و پێشوازی له پشتگیری و وه‌به‌رهێنانی كۆمپانیاكانی نه‌وت ده‌كات له هه‌رێمی كوردستاند.
