هوشیار زێبارى: 50 تیمى ئه‌مریكى لێره‌ن و هاوكارى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن
هه‌روه‌ها زیبارى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد كه هێرشه ئاسمانیه‌كان سنوردارن به تایبه‌ت له پارێزگاى دهۆك و هه‌ولێر. زیبارى روونیشیكرده‌وه كه ئه‌مرۆ به‌یانى هێرشه ئاسمانیه‌كان باش ده‌ستیان پێكرد و دوو یه‌كه‌ى سه‌ربازى داعش به ته‌واوى له‌ناو براون.
هه‌روه‌ها له باكورى خازره‌وه و شنگاله‌وه هێرش كراوه‌ته سه‌ر داعش و جه‌ختیشى كرده‌وه كه له رێگاى فرۆكه‌وه یارمه‌تیه مرۆییه‌كان گه‌یشتونه‌ته ئاواره‌كان. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى راگه‌یاند كه په‌نجا تیمى ئه‌مه‌ریكى لێره‌ن و هاوكارى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن.
هوشیار زیبارى راشیگه‌یاند كه دواى ئه‌و پشتیوانیه‌ى ئه‌مریكا ره‌وشه‌كه گۆڕا و ئێستا له مشورى ئه‌وه‌داین ئه‌و ناوچانه كۆنترۆل بكه‌ینه‌وه كه داعش گرتونى.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه پێویستییان به چه‌كى زۆر هه‌یه . هه‌روه‌ها زێبارى جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه هه‌ر له سنجاره‌وه تا خانه‌قین و جه‌له‌ولا رووبه‌رووبونه‌وه له‌گه‌ل چه‌كدارانى داعش به‌رده‌وامی هه‌یه.
