له رێگه‌ى فرۆكه‌كانه‌وه 1000 كه‌سى تر له چیاى شنگال رزگاركران
په‌یامنێرى كوردستان تى ڤى رایگه‌یاند كه ئێواره‌ى ئه‌مرۆ له رێى سێ فرۆكه‌وه هاوكارى خۆرك و پێداویستى گه‌یه‌نرایه ئاواره‌كانى چیاى شنگال و هه‌روه‌ها توانرا له رێگه‌ى فرۆكه‌كانه‌وه 1000 كه‌سى دیكه له چیاكه ده‌رباس بكرێن و بهگهیهنرێنه ناوچه‌ى پیشابوور.
له هه‌مان كاتدا فرۆكه جه‌نگییه‌كان گورزێكى كوشنده‌یان له تیرۆرستانى داعش له ناوچه‌كه دا و بۆردومانیان كردن. هه‌روه‌ها هێزێكى گه‌وره‌ى كۆماندۆى زێره‌ڤانى بۆ هاوكاریكردنى په‌نابه‌ران و پاراستنى ناوچه‌كه له‌رێگه‌ى فرۆكه‌وه گه‌یشتنه چیاى شنگال.
