گه‌شته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به‌رده‌وامه
په‌یامنێرى كوردستان تى ڤى : له رێى سێ فڕۆكه‌وه هاوكارى خۆرك و پێداویستى گه‌یه‌نرایه ئاواره‌كانى چیاى شنگال و توانرا له رێگه‌ى فڕۆكه‌كانه‌وه 1000 كه‌سى دیكه له چیاكه ده‌رباز بكرێن و بگه‌یه‌نرێنه ناوچه‌ى پیشابور .
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار : له نزیك چیای شنگال تیرۆریستانی داعش به 12 ئۆتۆمبێله‌وه هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كه ئاواره‌كانی ئه‌وێ ده‌پارێزن ، پێشمه‌رگه به‌توندی به‌رپه‌چیان دانه‌وه و دوو ئۆتۆمبێلیان سوتاندن و ژماره‌یه‌ك لاشه‌یان لێ به‌جێمان و تیرۆریستان له‌كاتی پاشه‌كشه‌یان له گوندی گورمژێ فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆردومانیان ده‌كه‌ن و ته‌واوی ئۆتۆمبێله‌كان ده‌سوتێن و تیرۆریسته‌كانیش ده‌كوژرێن.
پیته‌ر مانۆ گوته‌بێژی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ رووداو : ئه‌وروپا هاوكاریی مرۆیی و سه‌ربازیی پێشكه‌شی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش له په‌یوه‌ندیداین .
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی بۆ كوردستان تی ڤی : روبه‌ری 30 كلم له كۆمه‌ڵگه‌ى سنونێ تا ده‌گاته چیای شنگال له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه كۆنترۆڵكرا بۆ رزگاركردنی ئاواره‌كانی چیای شنگال ، تا ئێستا نزیكه‌ى هه‌زار خێزان له‌و ئاوارانه رزگاركراون .
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ كوردستان تی ڤی : فڕۆكه جه‌نگیه‌كان له بۆردومانێكی چڕ‌و پڕدا له میحوه‌ری خازر له ئه‌شقه‌ڵان 15 ئۆتۆمبێلی هه‌مه‌ری تیرۆریستانی داعشیان به‌سه‌رجه‌م تیرۆریستانه‌وه تێك‌شكاند.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كونسوڵخانه‌ى به‌ریتانیا له هه‌ولێر بۆ كوردستان تی ڤی : هیچ داوایه‌كمان له هاووڵاتیانی به‌ریتانی نه‌كردووه كه كوردستان جێبهێڵن و ته‌نها داوامان له‌و هاووڵاتیانه كردووه كه نزیكی شوێنه‌كانی شه‌ڕ نه‌كه‌ون و ئه‌گه‌ر له‌وێن لێی نه‌مێنن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ كوردستان تی ڤی : فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆردومانی ره‌تلێكی ئۆتۆمبێله‌كانی داعشیان له باكوری خازر كرد و زیانێكی زۆری گیانی و ماڵیان پێگه‌یاندن .
ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان : هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری گوێڕ سێ گوندیان له ده‌ستی تیرۆریستانی داعش پاككرده‌وه و پێشمه‌رگه‌ش له پێشڕه‌ویدان.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی بۆ كوردستان تی ڤی : هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ى بازارگه‌ى مه‌خمور 30 تیرۆریستی داعشیان كوشت و 3هه‌مه‌ریشیان تێك‌شكاند و 2 هه‌مه‌ریش ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا و پێشمه‌رگه‌ش له پێشڕه‌ویدان .
