ھێزێکی زۆری پێشمەرگە بە چەکی قورسەوە لە سنووری مووسڵ لە ئامادەباشیدایە
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستان (بەشار مشیر ئاغا) بە kdp.infoی راگەیاند: "شەوی رابردوو، ھێزەکانی پێشمەرگە گورزێکی کوشندەیان لە چەکدارانی داعش داوە و بە دەیان کەسیان لێ کوژراوە و دەیانیشیان لێ بریندار بوون و، پێشمەرگە پێشرەوییان کردووە تاوەکو گەیشتنە گەڕەکانی گۆگجەلیل و سەددام و گەیشتبوونە ناو مووسڵ، پێشمەرگە سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمار کرد، بەڵام پاش کۆتاییهاتنی شەڕ، بە فەرمانێک چەند (کم) پێشمەرگە پاشەکشەی کرد."
(بشار مشیر ئاغا) روونیشی کردەوە، "لەئێستادا ھێزێکی زۆری پێشمەرگە بە چەکی قورسەوە لە دەوروبەری ناحیەی باشیکن و لە ئامادەباشی تەواودان و خەڵکی ھەرێمی کوردستانیش دڵنیا دەکەینەوە کە پارێزراو دەبن."
