چەك و تەقەمەنییەكی زۆر گەیشتە هەولێر
"شاندێكی باڵای سوپای عێراق بە سەرۆكایەتی بابەكر زێباری، سوپاسالاری عێراق ئەمڕۆ بڕێكی زۆری چەك و تەقەمەنییان گەیاندە هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە هەولێر لە رێگەی ئاسمانییەوە".
ئەو سەرچاوەیەی پێشمەرگە گوتیشی "ئەو چەكانە بریتین لە هەزاران چەكی قورس و تەقەمەنی".
هاوكات سەرچاوەیەكی باڵاكەی پێشمەرگە پێشوەخت رایگەیاندبوو : كە هاوكاری ئەمریكا هەیە بۆ هێزی پێشمەرگە و " پێشبینیدەكەین لە چەند كاژێری داهاتوودا گورزێكی زۆر گەورە لە داعش بكەوێت ".
رووداو
