فڕۆكەی ئێف 16ی توركی هاتە ئاسمانی باشووری كوردستان

 فڕۆكەی ئێف 16ی توركی هاتە ئاسمانی باشووری كوردستان
بەپێی میدیایانی توركیا فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە جۆری ئێف 16 هاتوونەتە ئاسمانی باشووری كوردستان بەتایبەتی ناوچەی شەڕی پێشمەرگە و داعش و دەوروبەری مەخموور.

رۆژنامەی سەباحی توركی بڵاویكردەوە، كە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە جۆری ئێف 16 لە فڕۆكەخانەی سەربازیی ئامەدەوە بەرەو ئاسمانی باشووری كوردستان بەڕێكەوتوون بە مەبەستی چاودێریكردنی بارودۆخی ئەو ناوچانەی شەڕی هێزەكانی پێشمەرگەو چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لێ بەردەوامە بەتایبەت سنووری مەخموور.

ئیبراهیم کاڵن، راوێژکاری رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک وەزیرانی تورکیا رایگەیاند، داعش و ئایدۆلۆژیاکەی تەنیاهەڕەشە نیین بۆ عێراق، بەڵکو هەڕەشەن بۆ تورکیا و هەموو وڵاتانی ناوچەکە.

ئیبراهیم کاڵن ئاشکراشیکرد، کە "دەزگاکانی تورکیا هەموو رێوشوێنێکی ئامادەکاری دەگرنەبەر بۆ رووبەڕووبوونەوەی پێشهاتەکانی عێراق".

ئەو راوێژکارەی سەرۆک وەزیرانی تورکیا پێیوایە، کە "داعش هەتا لە عێراق بمێنێتەوە، مایەی هەڕەشەیە".






رووداو
Top