مەکتەبی سیاسی پارتی داوایەک ئاراستەی ئەندام و کادیرانی دەکات

 مەکتەبی سیاسی پارتی داوایەک ئاراستەی ئەندام و کادیرانی دەکات
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنیەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کرد..



ئەمەش دەقی پەیامەکەیە

بەڕێزان محەمەدی حاجی مەحموود سکرتێر و ئەندامانی سەرکردایەتی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان.. بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی حزبە تێکۆشەرەکەتان پیرۆزباییەکی گەرمی خەبات و تێکۆشان لە ئێوە و ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەین، ھیوادارین ھەر بەردەوام و سەرکەوتوو بن لە خەبات و تێکۆشانتان بۆ سەرخستنی دۆزی رەوای گەلەکەمان و بەدیھێنانی گشت مافەکانی.
ئێمە کاتێک ئەو یادە پیرۆز دەکەین و خەبات و فیداکاری و ئەو قوربانیانەی ئێوە بەھەند دەگرین، ھاوکات بەھۆی رەوشی گرنگ و ھەستیاری ئەمڕۆی ناوچەکە و گیانفیدایی و بەرگری ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لەبەرەکانی شەڕدا دژ بە تیرۆریستان و دوژمنانی گەلەکەمان، واپێویست دەکات زیاتر سووربین لەسەر ھاوخەباتی و یەکڕیزیی بۆ پاراستنی دەسکەوتەکان و رەوشی سەقامگیریی ھەرێم.

ھیوادارین ھەموو لایەک بە ھەمان رۆحیەتی ھاوپەیمانییەتی و بەرپرسیاریەتی گەورەومێژوویی درێژە بە خەبات و تێکۆشان بدەین و کاربکەین بۆ تەختکردنی کۆسپ و تەگەرەکانی ئەو ھەلومەرجە نالەبارەی ئەمڕۆ لەئارادایەو ھەرێمی کوردستان بگەیەنینە کەناری ئارام وئاسوودەیی و دەستەبەر کردنی ئایندەیەکی رۆشنتروگەشتر.

جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و ھەر سەرکەوتوو بن ....

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٧/٨/٢٠١٤

Top