داستانی پەرینەوەی ئاراس لە ئێوارە كۆڕێكی گوڵاندا

داستانی پەرینەوەی ئاراس لە ئێوارە كۆڕێكی گوڵاندا
ئێوارەی 6ی ئابی 2014 گۆڤاری گوڵان كۆرێكی بۆ رۆمنانووسی عەرەب جومعە حلفی بە بۆنەی چاپی دووەمی رۆمانی رێرەوی پەرەسێلكە ( مسار السنونو) رێكخست، لەم كۆڕەدا كە ژمارەیەكی بەرچاو لە هەڤالانی بارزانی نەمر و سیاسەتمەدار و ئەكادیمیست و رۆشنبیر و رۆژنامەنووس ئامادەبوون، بە تێر و تەسەلی ناوەركی ئەم رۆمانە هەڵسەنگێرا و هەروەها هەوڵی بەرێز جومعە حلفی بەرز هەڵسەنگیرا كە وەك نووسەرێكی عەرەب ئەم شاكارەی لەسەر كاروانە میژووییەكەی بارزانی نەمر و هەڤاڵەكانی لە پەرینەوەیان لە رووباری ئاراس نووسیووە.
هەر لەم كۆڕەدا بەرێز موحسین دزەیی سیاسەتمەدار و نوێنەر و هەڤاڵی بارزانی نەمر وتەیەكی پێشكەشی ئامادەبووان كرد و لەسەرەتای وتەكەیدا زۆر دەستخۆشی لە نووسەری رۆمانەكە كردوو بە ناوی گەلی كوردستانەوە بۆ ئەم شاكارە سوپاسی كرد، پاشان هاتە سەر میژووی ئەو كاروانە پر سەروەرییەوە و هەروەها گێرانەوەی هەندێك لە ووردەكاری كە بەرێزیان لە كوڕ و خێزانی پێشەوا قازی محەمەد سەبارەت بە كۆماری كوردستان لە مهاباد راستەوخۆ بیستوویەتی و هەروەها چەندین بیروەری وورد و گرنگی لە زاری سەبارەت بەو كاروانە مێژووییە گێرایەوە كە بەرێزیان راستەوخۆ لە بارزانی نەمرەوە گوێ بیستی بووبن.
دوای ئەوە بەرێز مامۆستا محەمەدی مەلا قادر سیاسەتمەدار ناسراو و پێشمەرگەی هەردوو شۆرشی ئەیلولی گولان زۆر بە ووردی باسی جوگرافیای ئەو كاروانە میژووییەی بۆ ئامادەبووان كرد و هەروەها جەختی كردوەوە لەسەر شێوازی مقاوەمەتی بارزانی نەمر و هەڤاڵانی لەگەڵ سوپاس 3 دەوڵەتی داگیركەر هەتا گەیشتوونە لیواری رووباری ئاراس و پاشان پەریوونەتەوە و گەیشتوونە یەكێتی سوڤیەتی پێشان.
سەبارەت بە شیوازی هونەری رۆمانەكە و پاراوی زمانی رۆمانەكەش، بەرێز د.رەشاد میران وتەیەكی بەزمانی عەرەبی پێشكەش كردوو و سوپاسی نووسەری رۆمانەكەی كرد كە ئەو ئاستە بەرزە ئەم كاروانە مێژووییەی كردووە بەو رۆمانە گرنگە .
لە كۆتایی ریورەسمەكە بەرێز جومعە حلفی وتەیەكی پێشكەشی ئامادەبووان كرد و سوپاسی هەموو لایەكی كرد كە بە تەقدیرەوە ئەو كارەیان هەڵسەنگاندووە، هەروەها زۆر سوپاسی گۆڤاری گوڵانی كرد كە ئەركی چاپی دووەمی ئەم رۆمانەی لە ئەستۆی خۆی گرتووە و دواتریش بەواژووی خۆی كتێبەكەی بەسەر ئامادەبوواندا دابەشكرد.



Top