راگه‌یاندراوێكی به‌په‌له و گرنگ له ئاژانسی پاراستنی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
سوپاس بۆ خوای گه‌وره و ده‌ست و بازوی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانمان له‌و چه‌ند رۆژه‌ی رابردوودا سه‌ركه‌وتنی به‌رچاو تۆماركراوه و وره‌ی تیرۆرستان تێكشكاوه و نه‌خۆشخانه‌كانی موصل پرن له كوژرا و برینداره‌كانیان.
به هۆیه‌وه تیرۆرستان له هه‌ول دان كه شه‌رێكی ده‌روونی به‌رامبه‌ر به خه‌لكی كوردستان به‌رپا بكه‌ن و ده‌یانه‌وێت به‌و رێگایه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر وره‌ی پۆلایینی پێشمه‌رگه و خه‌لكی كوردستان دروست بكه‌ن.
بۆیه داواكارین له كوردستانیان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك و به هوشیارییه‌وه مامه‌له له‌گه‌ل ئه‌م پروپاگه‌ندانه بكه‌ن و نه‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌رییه‌كانی هه‌روه‌ها له هه‌مان كاتدا به‌رپه‌چی ئه‌و پروپاگه‌ندانه بده‌نه‌وه و هاوكاری ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بكه‌ن به ناساندنی ئه‌و خه‌لكانه‌ی كه به بلاوكردنه‌وه‌ی پروپاگه‌نده‌كان هه‌لده‌ستن، بۆ ئه‌وه‌ی رێكاری پێویستییان به‌رامبه‌ر وه‌ربگیرێت، چونكه ئه‌مانه به‌و پروپاگه‌ندانه‌یان هاوكاری دوژمنانی كوردستان و گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ن.
شه‌ری تیرۆر شه‌ری هه‌موو تاك و هاوولاتییه‌كی كوردستانه ئینجا خاون هه‌ر باوه‌رێكی ئایینی و سیاسی بێت هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مه پیلانێكی رێكخراوی دوژمنانی گه‌لی كوردستانه كه ناتوانن ئاسایش و ئارامی كوردستان به چاوی خۆیان ببینن، بۆیه هه‌ر تاكێك ئه‌ركی سه‌رشانیه‌تی رۆلی پێشمه‌رگانه بگێرێت و به هوشیاری و وره به‌رزی گه‌لی كوردستان و یه‌كگرتوییمان ئه‌و هه‌ره‌شه‌یه‌ش كۆتایی پێ بهێندرێت. هه‌موو لایه‌ك دلنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه گه‌لی كوردستان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانمان سه‌ركه‌وتنی گه‌وره تۆمارده‌كه‌ن و كۆتایی به‌و شه‌ره نه‌گریسه ده‌هێنن.
هه‌روه‌ها ئه‌م تیرۆرستانه‌ی تاوانیان ده‌رهه‌ق به هاوولاتیانی كوردستان ئه‌نجام داوه له هه‌ر شوێنێك بن به سزای خۆیان ده‌گه‌ن.
له كۆتاییدا داوا له هه‌موو میدیاكانی كوردستانیش ده‌كه‌ین له‌م باره‌یه‌وه ئه‌و رۆله‌ی كه لێیان چاوه‌روان ده‌كرێت بگێرن.
