قوباد تاڵەبانی: پێویست ناكات دانیشتوانی هەولێر نیگەران بن
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت پێویست ناكات دانیشتوانی هەولێر نیگەران بن و خەڵك دڵنیادەكەینەوە كە بارودۆخەكە لەژێر كۆنترۆڵدایە.
تاڵەبانی جەختدەكاتەوە كە هێزی پێشمەرگە ئامادەیە بۆ هەموو ئەگەرێك و لە زۆربەی بەرەكانی جەنگیشدا سەركەوتووبووە.
دەشڵێت "لە پەیوەندیدان لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاوكاریكردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و ناهێڵین داعش پلانەكەی جێبەحجێ بكات".
رووداو
