پێشمەرگە نیو كاژێری دیكە سنوونێ دەگرێتەوە
ئاشتی كۆچەر ، كە فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگەیە لە بەرەی شەڕەوە لە كۆمەڵگەی دووگرێ، كە دوو كیلۆمەتر لە سەنتەری شارۆچكەی (سنوونێ)ەوە دوورە ، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند كە ئەوان ئێستا توانیویانە كۆمەڵگەی دووگرێ لە دەست هێزەكانی داعش دەربێنن و، ئێستا بەرەو سەنتەری ناحیەی سنوونێ دەچن .
ئاشتی كۆچەر بە باوەڕێكی زۆرەوە گوتی " چەكدارانی داعش هەر رادەكەن و ، ئێمە تاوەكو نیو كاژێری دیكە لە شارۆچكەی سنوونێ دەبین"، هەروەها گوتی هێزێكی یەكینەكانی پاراستنی گەلیش لەگەڵ هێزی زۆری پێشمەرگەدایە .
ناحییەی سنوونێ سەر بە قەزای شنگالە و دەكەوێتە 120 كیلۆمەتری رۆژئاوای شاری موسڵ و زۆرینەی دانیشتوانەكەی كوردی ئێزدین ، لەگەڵ عەرەب و 10كیلۆمەتر لە شاخی شەنگالەوە دوورە.
سنوونێ خاوەن پێگەیەكی ستراتیژییە لەڕووی جوگرافییەوەو دەبێتە هۆی كرانەوەی رێگەی دەربازبوون بۆ ئەو 50 هەزار كەسەی كە لەچیای شنگالدان .
رووداو
