پیاوانی ئاینیش دەیانەوێت لەدژی داعش شەڕبکەن
مەلا موسلیم فریزی مامۆستای ئایینی شاری ھەولێر بە (باسنیوز)ی راگەیاند داوا لە سەرۆکی ھەرێمی کردستان دەکات کەتیبەیەکی تایبەت بۆ مامۆستایانی ئایینی دروست بکات، گوتیشی: کاتی خۆی مەلامستەفای رەحمەتی بڕنۆی بەسەر مامۆستایانی ئاینی دابەشکرد لە شۆرش،لەو قۆناغەدا پێویستە کاک مەسعودیش ھاوشێوەی باوکی رەحمەتیان،چەک بەسەر مامۆستایانی ئاینی دابەش بکات بۆشەری داعش.ھەم پشتو ھێزێکی مەعنەوی زۆر چاک ئەبن بۆ پێشمەرگە ھەم بەئەرکی سەرشانی خۆیان ھەڵدەستن و لە قۆناخێکی قسەوە دەرۆنە کردار.
ئەو مامۆستا ئایینیە متمانەی ھەیە مەلاکان دەتوانن لە سەنگەر شەر بکەن و ورەی پێشمەرگە بەرز بکەنەوە، گوتیشی:وەک مامۆستایەکی ئاینی خەمخۆرو دڵسۆز بۆ دینو ژینو کەرامەتو ناموسی میللەت،ئامادەم وەک پێشمەرگەیەکی سەربەرز بچمە سەنگەری بەرگری کوردستانە ئازیزو میللەتە سەربەرزەکەم و ئومێدیشم وایە لیواو کەتیبەی تایبەت بە مامۆستایانی ئاینی بێ لایەن،تەنیا بەناوی پێشمەرگە دروست بکرێت.
- See more at: http://peyamner.com/PNAnews.aspx?ID=343798#sthash.hSC7mHHE.dpuf
