هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچەی شەلالات بەرەو موسڵ لە پێشرەویدان
پەیامنێرمان لەو ناوچەیە پێی راگەیاندین کە لە ناوچەی تەحریریش، داعش بەردەوام گولـلەهاوەن ئاراستەی هیزەکانی پێشمەرگە دەکات کە لەو ناوچەیە جێگیرکراون.
لە سەرەتای هاتنی چەکدارانی داعش بۆ موسڵ، ناوچەی شەلالات لە دەست هێزی پێشمەرگە دابووە و ئێستاش و هەر لە دەستی ئەواندایە.
هەروەها پەیامنێرمان گوتی: کە بەنداوی موسڵ تا ئێستاش هەر لە دەست هێزی پێشمەرگە دایە.
هەر لەو ناوچەیە بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێرمان، هاووڵاتیانێکی زۆری بە خۆبەخش وەک پاڵپشتی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دەستیان داوتەوە چەک و بۆ پێشرەویکردن بۆ موسڵ هاوکاری پێشمەرگە دەکەن.
هەروەها ئێستا گەرەکی قاهیرە کە گەرەکێکی موسڵە لە دەست هێزی پێشمەرگەدایە و فرۆکە جەنگیەکانیش بەردەوام بۆردومانی بنکەکانی داعش دەکەن.
