پارتی بڕیارێک بۆ شەرکردنی کادیرەکانی لە دژی داعش دەردەکات

پارتی بڕیارێک بۆ شەرکردنی کادیرەکانی لە دژی داعش دەردەکات
لە رێگەی ئۆرگانە حزبیەکانیەوە پارتی کادیرەکانی خۆی بۆ شەری دژی داعش ئامادە دەکات.



سەرچاوەیەک لە لقی ٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان بە باس نیوزی راگەیاند پارتی بڕیاریداوە لە ناوچە و لقەکان کادیرەکانی بۆ بەرەکانی شەری دژی داعش ناونوس بکات.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشدا ناونوسینی کادیرەکان و ھەندێک لە بەرپرسە حزبیەکان دەستی پێکردوە، گوتیشی: ناوی ھەموو ئەوانەی کادیرن و بەرپرسیاریەتیان ھەیە لە رێکخراو تاوەکو ناوچە و لق دەنوسرێت و پرۆسەکەش دەستی پێکردوە، مەبەستیش لێی بەشداری کردنی ئەوانە لە شەری دژی داعش.

سەرچاوەکە ھێمای بۆ ئەوەشکرد ناونوسینەکە بە زۆری نیە بەڵکو پرۆسەیەکی ئارەزوومەندانەیە، گوتیشی: ئەوانەی ناویان نوسراوە پێیان راگەیاندراوە ھەرکات پێوەندیان پێوە کرا دەبێت بەخۆیان و چەکەکانیان ئامادە بن بۆ بەرەی بەرەنگاری و شەری داعش.
Top