لێدوانی ئاسایش لەسەر دۆخی ئەمنی پارێزگاكانی باشووری كوردستان
عیسمەت ئەرگووشی، بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی هەرێمی كوردستان رایگەیاند"دۆخی ئەمنی لە هەرسێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان ئارام و سەقامگیرە و هەموو شتێك لە كۆنتڕۆڵدایە".
بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە پایتەختی هەرێمی كوردستان گوتی: "هیچ حاڵەتێكی نەخوازراو لە هەولێر رووینەداوە و دۆخی ئەمنی پایتەختیش ئارام و سەقامگیرە".
رووداو
