داعش تێكشكا له‌ناحیه‌ی گوێر شه‌ڕ ده‌ستیپێكرده‌وه
پێشمه‌رگه‌یه‌ك له ناوچه‌ی گوێر به خه‌ندانی راگه‌یاند: له به‌یانیه‌وه شه‌ڕ له نێوان داعش و پێشمه‌رگه ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه، له گوندی دووگڕكان كه ده‌كه‌وێته نێوان گه‌یاره و مه‌خمور، ئه‌و شوێنه پێی ده‌ڵێن مه‌فره‌قی حاجی عه‌لی.
وتیشی: "فه‌وجی یه‌كی لیوای پێنج له پێشه‌وه به ئۆتۆمبێلی درع پێشڕه‌وی ده‌كات و پێشمه‌رگه‌ش له دوای ئه‌وانه‌وه هێرش ده‌كات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: زیاتر له 15 داعش كوژراوه و پێنج پێشمه‌رگه‌ش برینداره، پێشمه‌رگه به وره‌ی به‌رزه‌وه پێشڕه‌وی ده‌كات.
راشیگه‌یاند: خه‌ڵكێكی زۆریش ئاواره‌بوون، زیاتر پیاوه‌كان ژن و منداڵه‌كانیان ده‌گوازنه‌وه بۆ شوێنه ئارامه‌كان خۆیان ماونه‌ته‌وه و ئاماده‌ن بۆ هه‌ر رووبه‌ڕوونه‌وه‌یه‌ك پێویست له دژی داعش.
خه‌ندان
