هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ له‌ ئه‌سكى موسڵ و شه‌لالات هێرشه‌كانى داعشيان تێكشكاند

هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ له‌ ئه‌سكى موسڵ و شه‌لالات هێرشه‌كانى داعشيان تێكشكاند
كاتژمێر شه‌شى به‌یانى ئه‌مڕۆ چه‌كدارێكى زۆرى تیرۆریستانى داعش هێرشیانكرده‌ سه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ له‌ ئه‌سكى موسڵ و شه‌لالات، دواى سێ كاتژمێر شه‌ڕ تیرۆریستانى داعش تێكشكان و ژماره‌یه‌كى زۆریشیان لێكوژرا و دوو ته‌رمیان جێهێشتووه‌ و چوار كه‌سیشیان ده‌ستگیركران و چه‌ندین هه‌مه‌رى سه‌ربازیشیان تێكشكا و به‌جێماوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ربازى به‌ كوردستان تى ڤى راگه‌ياند له‌ دژه‌ هێرشێكدا هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ تیرۆریستانى داعشیان له‌ گوندى عه‌باسییه‌ى نزیك شه‌لالات وه‌ده‌رنا و به‌ره‌و ناو شارى موسڵ هه‌ڵاتن.

سه‌رچاوه‌كه‌ هه‌روه‌ها راگه‌ياند " به‌هۆى تێكشكانه‌كانى شه‌وى رابردوو و ئه‌م به‌یانییه‌ كوژراو و بریندارێكى زۆرى تیرۆریستانى داعش گه‌ینراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌كانى موسڵ.
Top