ئه‌نجومه‌نى ئاسایش هێرشه تیرۆریستییه‌كانى چه‌كدارانى داعش له عێراق ئیدانه كرد
ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى به په‌له دانیشتنێكى تایبه‌تى له‌باره‌ى هێرش و په‌لاماره تیرۆریستییه‌كانى چه‌كدارانى داعش له پارێزگاى موسڵ بۆ سه‌ر دانیشتوانى قه‌زاى سنجار سازكرد و له‌و دانیشتنه‌دا ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نه‌كه به تێكراى ده‌نگ به توندى هێرش و په‌لاماره تیرۆریستییه‌كانى داعش بۆ سه‌ر دانیشتوانى قه‌زاى سنجار له پارێزگاى موسڵ ئیدانه كرد .
له دانیشتنه‌كه‌دا ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، كه هێرش و ده‌ستدرێژه‌كانى چه‌كداره تیرۆریستییه‌كانى داعش بۆ سه‌ر كه‌میینه‌كان له عێراق تاوانێكى گه‌وره‌ى مرۆڤایه‌تییه و نابێت له به‌رامبه‌ر ئه‌و تانه‌ش كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى بێ ده‌نگ بێت.
