بەغدادی هەڕەشەی داگیرکردنی کوێت دەکات
ڕۆژنامەی سەوسەنەی ئوردنی بە ناوونیشانی "بەغدایی هەڕەشەی داگیرکردنی کوێت دەکات" بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت "سەرکردەی بەناو دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام(داعش) کە خۆی بە خەلیفەی موسڵمانان ناو دەبات، هەڕەشەی داگیرکردنی کوێت دەکات لەپێناوی دژایەتیکردنی ئەمەریکا."
(بەغدایی) لە پێگەی خۆی لە تویتەر، تویتێکی نووسیوە و دەڵێ "ئێمە یەکلاکردنەوەی حیساباتی خۆمان لەگەڵ ئەمەریکادا هەیە، بەڵام دەستمان پێی نگات، هەڵبەت ئەو دێت بۆ لامان، ئەمەیش بە شوێن پێ قایمکردنە لە کوێت، دواتر ئەمەریکا خۆی دێت و ئێمەیش بەرەوڕووی دەبینەوە و تۆڵەی لێ دەکەینەوە."
KDP.info
