هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌چنه‌ ناو گه‌ڕه‌كێكی شاری موسڵه‌وه‌

هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌چنه‌ ناو گه‌ڕه‌كێكی شاری موسڵه‌وه‌
هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان ده‌چنه‌ ناو گه‌ڕه‌كی‌ گۆبجه‌لی نزیك شاری موسڵ، هاوكات چه‌كدارانی‌ داعش ناچار به‌كشانه‌وه‌ ده‌كه‌ن.

عیسمه‌ت ره‌جه‌ب به‌رپرسی لقی 14ی پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان به‌خه‌ندانی‌ راگه‌یاند: هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ده‌وام له‌پێشڕه‌ویدان و چوونه‌ته‌ ناو گه‌ڕه‌كی‌ گوبجه‌لیی رۆژئاوای‌ شاری موسڵه‌وه‌.

وتیشی: "زیاتر له‌ 300 بۆ 400 مه‌تر چه‌كدارانی‌ داعش ناچار به‌كشانه‌وه‌ كراون".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه‌ گورزێكی كوشنده‌یان له‌چه‌كدارانی‌ داعش وه‌شاندووه‌.





خه‌ندان
Top