فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عێراق چه‌ند پێگه‌یه‌كى تیرۆریستانیان له‌ گه‌یاره‌ و شرگات بۆردومان كرد

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عێراق چه‌ند پێگه‌یه‌كى تیرۆریستانیان له‌ گه‌یاره‌ و شرگات بۆردومان كرد
فرٍۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى عێراق چه‌ند ناوچه‌ و پێگه‌یه‌كى تیرۆریستانى داعشیان له‌ گه‌یاره‌ و شرگات بۆردومان كرد . له‌وباره‌وه‌ په‌یامنێرى كوردستان تى ڤى له‌ ده‌ڤه‌رى مه‌خموور رایگه‌یاند كه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان پردى گه‌یاره‌ و باڵه‌خانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانى و فڕۆكه‌خانه‌ى سه‌ربازى گه‌یاره‌ و باره‌گاى سه‌ره‌كى تیرۆریستانى داعشیان له‌ باشوورى موسڵ بۆردومان كرد .

هه‌روه‌ها په‌یامنێرى كوردستان تى ڤى رایگه‌یاند كه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى عێراق هه‌ردوو بازگه‌ى پردى قه‌زاى شرگاتیان بۆردومان كرد و به‌ ده‌یان ته‌رمى تیرۆریستانى داعش به‌جێماون .
Top