پێشمەرگەكانی چیای شنگال : ئەو راگەیاندنانەی باسی بوونی چەكدارانی یەپەگە دەكەن لەچیای شنگال راست ناكەن

پێشمەرگەكانی چیای شنگال : ئەو راگەیاندنانەی باسی بوونی چەكدارانی یەپەگە دەكەن لەچیای شنگال راست ناكەن
دوو فەرماندەی پێشمەرگەكانی پارتی لەكوردانی ئێزدی ئەو هەواڵانەی میدیاكانی سلێمانی بەدرۆدەخەنەوە كە باسی بوونی چەكدارانی یەپەگە دەكەن لە چیای شنگال و دووپاتی دەكەنەوە تەنها پێشمەرگە شنگالیەكانی پارتی بەرگری لەچیای شنگال و ئاوارەكانی چیایەكە دەكەن .





قاسم شەشۆ و قاسم سمێل كە فەرماندەیی ئەو پێشمەرگانە دەكەن كە چیای شنگال دەپارێزن هەواڵەكانیان بەپڕو پاگەندەی سیاسی ناوبرد.

ئاماژەیان بەوە كرد : كە تا ئەم ساتە وەختە هیچ هاوكارییەك نە بەفڕۆكە نەبە هیچ رێگەیەكی تربە خەڵكەكە نەگەیشتووە.

پێشكەمێك تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان و nrt رایانگەیاند، گوایە چەكدارانی یەپەگە گەیشتوونەتە چیای شنگال و شەردەكەن و بڵاویشیان كردەوە گوایە بەفڕۆكە هاوكاری گەیشتۆتە خەڵكەكەی چیای شنگال.





PNA
Top