ئامرلی.. داعش تێك شكا و تەرمی 80 چەكداریان جێ هێشت
بەڕێوەبەری ئاساییشی خورماتوو رائید (فارووق ئەحمەد) ڕايگەیاند، دوای سەعات (11)ـی شەوی ڕابردوو هێزەكانی داعش چەند هێرشێكیان كردە سەر شارەدێی ئامرلی، بەڵام سەرجەم هێرشەكانیان بێئاكام بوون و نەیانتوانی بێنە ناو شارۆچكەكەوە.
گوتیشی، مەبەستی داعش لەو هێرشانە هەڵگرتنەوەی تەرمی كوژراوەكانیان بوو كە لە شەڕەكانی دوو ڕۆژی ڕابردوودا بە هۆی تێكشكان و هەڵانتیان لە ئامرلی، جێیان هێشتبوون.
ڕائید (فارووق) زیاتر ڕوونی كردەوە، "بەپێی سەرچاوەكانی ئێمە، تەرمی (80) چەكداری داعش لە ئامرلی جێ ماون".
KDP.INFO
