هەڵوێستی بارزانی سەبارەت بە مالیكی ئاماژەیەكە بۆ ئەمریكا و جیهان بەوەی كاتی گۆڕینی هاتووە
هەروەها دیڤید گوتی: هەڵەیە بڵێین سەرۆك ئۆباما هەوڵی هێشتنەوەی مالیكی دەدات. لە ڕاستیدا ئەمریكا دەیەوێت مسعود بارزانی لەگەڵ سەركردەكانی دیكەی عێراقدا هەوڵ بدەن تیمێك دروست بكەن كە بتوانێت حكومەتێك پێكبهێنێت لە دوای مالیكییەوە، ئەم هەوڵەش ئێستا بەردەوامە و نزیكە سەركەتوو بێت، ئامانج لە دروستكردنی ئەم حكومەتەش كە پێویستە كۆدەنگی عێراقیەكانی لەسەر بێت بۆ ئەوەیە ئەو حكومەتە كار لەگەڵ هەموو ئەو عێراقیانەدا بكات كە دەیانەوێت شەڕ لە دژی چەكدارانی داعش بكەن كە دەستیان بەسەر بەشێكی عێراقدا گرتووە و خەلافەتی خۆیان تێیدا ڕاگەیاندووە. پێموایە ئەمە زۆر گرنگە. لەبەر ئەوە من پێموایە هەڵەیە بڵێین سەرۆك ئۆباما پشتیوانی مالیكی دەكات و دەیەوێت لەپۆستەكەی بمێنێتەوە، من وای دەبینم دەبێت عێراقی نوێ پتر بەلای كۆنفیدراڵیەتدا بێت و ڕێز لە مافە ئابووریەكانی كورد و مافەكانی دیكەی كورد بگرێت.
شایانی باسە لە درێژەی دیدارەكەیدا ئیگناشیۆس گوتی : سەرۆك بارزانی نەك هەر لەكاتی ئەم ڕووداوانەی دوایی، بەڵكو ئەوە چەندین ساڵە وەك سەركردەیەكی لێهاتوو و ژیرانە ڕەفتاری كردووە، سەرۆك بارزانی توانیوویەتی یەكڕیزی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بپارێزێت و هێزی پێشمەرگە بۆ بەرژەوەندییە باڵاكانی كوردستانی عێراق بەكاربهێنێت، هەروەها بڕیارەكەی بارزانیش سەبارەت بە مالیكی بەوەی بواری ئەوە نەماوە چیتر سەرۆك وەزیران بێت ئاماژەیەكی یەكلاكەرەوەیە بۆ ئەمریكا و جیهان بەوەی كە كاتی گۆڕانكارییە. لە ئێستادا سەرۆك مسعود بارزانی دەبێت ڕێگایەكی زۆر هەستیار بگرێتەبەر، دەبێت هەوڵبدا هاوسەنگی لەنێوان بەرژەوەندییەكانی گەلی كورد و عێراقدا ڕابگرێت، من ئومێد دەخوازم بارزانی لەم ئەركە سەختە سەركەتوو بێت، هەست دەكەم بارزانی لەم كارەی سەركەتوو دەبێت، چونكە خاوەنی ئەزموونە و پێشتریش لە ئەركە سەختەكاندا سەركەتوو بووە.
بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە (987)
