لەسەر ئاستی جیهان هەست بە هاوسۆزییەكی گەورە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان دەكرێت

لەسەر ئاستی جیهان هەست بە هاوسۆزییەكی گەورە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان دەكرێت
لە دیدارێكی تایبەتدا بۆ گۆڤاری گوڵان پرۆفیسۆر مایكل درێسین لە زانكۆی جۆن كابۆتی ئیتالیا بۆ گوتى : دەست بەسەرداگرتنی موسڵ و باكووری عێراق و گرێدانەوەی لەگەڵ سوریادا. ئەمە مایەی تراژیدیا بوو و –پەرەسەندنێكی- دراماتیكی بوو و زۆر خراپە بۆ ناوچەكە. ئایا ئەمە چی دەگەیەنێت بۆ ئاییندە؟ و چی دەگەیەنێت بۆ بەهاری عەرەبی؟ پێموایە ئەمانە دوو پرسیاری جیاوازن. با لە بەهاری عەرەبیەوە دەست پێبكەین، زۆر كەس خێرا بوون لەوەی بڵێن ئەمە ئەوەی پیشان دا و ئەوەی سەلماند كە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئامادە نییە بۆ دیموكراسی و بەهاری عەرەبی دەرفەتێكی ڕاستەقینە بوو بۆ گرووپە ئیسلامیەكان بۆ پیشاندانی ڕووی ڕاستەقینەی خۆیان، پێموایە ئێستا خراپترین توندوتیژی لە سوریا و عێراقدا هەیە و تا ڕاددەیەك لە میسر، بەڵام زۆربەی توندوتیژیەكەی سوریا و زۆربەی توندوتیژیەكەی عێراق لە شەڕەوە سەرچاوە دەگرن، لەو شەڕە ناوخۆییەوە كە لەگەڵ ڕژێمەكەی ئەسەد لە سوریا هەیە و شەڕی ئەمریكا لە عێراق، پێموایە ئەم توندوتیژیە زیاتر گرێدراوی ئەوەیە.

هەروەها مایكل درێسن گوتی: كێشەی تایەفەگەری ئەوەیە تاوەكو توندوتیژی زیاتر بێت، ئەوا تایەفەگەری خراپتر دەبێت، كەواتە تاوەكو ئەم توندوتیژیە درێژە بكێشێت، ئەوا زیاتر زەحمەت دەبێت كە كۆمەڵگەیەكی تەبا لە عێراقدا دروست بكرێت، و زیاتر زەحمەت دەبێت بۆ ئەوانەی پشتیوانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام(داعش) و ئەوانەی پاڵپشتی حكومەتی شیعە دەكەن لە بەغدا، زەحمەت دەبێت بۆیان كە جیاوازیەكانیان بخەنەلاوە بۆ خاتری ئاییندە... لە ئێستادا دەنگێكی سوننەی گەورە لە ئارادا نییە كە پشتیوانی حكومەتێكی فرەمەزهەبی بكات.... كەواتە دەبێت چی بكرێت، بە داخەوە وەڵامەكە زۆر جێی سەرنج نییە، و وەڵامەكە ئەوەیە باشترین كارێك لەدەستمان بێت بریتییە لەوەی هانی ڕێگاچارەیەك بدەین كە فرەمەزهەبی لە خۆبگرێت.... و كارێك بكەین كە سەركردە سوننەكان بە تایبەتی خۆیان بە دوور بگرن لە دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش). بەڵام ئێستا دۆخەكە باش دیار نییە.

شایانی باسە مایكل گوتی: پێویستە كوردستانی عێراق سەربەخۆیی ڕابگەیەنێت و هاوسۆزیەكی زۆر هەیە بۆ ئەمە بە رەچاوكردنی ئەو بارودۆخەی لە ئێستادا هەیە. ئەگەر لەو تەغتیە ڕۆژنامەوانیە بڕوانیت كە لە ماوەی مانگی ڕابردودا لە ڕۆژئاوادا كراوە، ئەوا زۆر هاوسۆزبوونە لە ئاست كێشەی كوردا، پێموایە ئەوە باشترین كارتی كوردە كە بەكاری بهێنێت ئەوەیە هەر جۆرێك لە سەربەخۆیی یان ئۆتۆنۆمیان هەبێت، ئەوا ڕێزێكی زۆر لە مافەكانی مرۆڤ بگرن و پەنابەران لە خۆبگرن، ئەمە دەبێتەهۆی ئەوەی میسداقیەتیان زیاتر بێت و هاوسۆزی زیاتریان هەبێت بۆ سەربەخۆیی. بە ڕەوچاكردنی ئەوەی وترا ئەوا واشنتۆن و ئەمریكا دەزانن ....ئەگەر بیانەوێت یەكێتی دەوڵەتی عێراق بپارێزن، ئەوا پێویستیان بە كوردە و پێویستیان بەوەیە كورد شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) بكات، كەواتە لە ناوەندە سیاسییەكانی ڕۆژئاوادا بەرهەڵستی بۆ سەربەخۆیی كوردستان لە ئارادا دەبێت....چونكە پاراستنی یەكێتی عێراق بەوە دەبێت كورد بمێنێتەوە و شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) بكات. ئەمە جۆرێكە لە تەنگژە بۆ كورد لە عێراقدا، چونكە ئەگەر سەربەخۆییان دەوێت، ئەوا مەرج نییە شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) بكەن، بەڵكو سنوری خۆیان دەپارێزن، بەڵام ئەگەر بیانەوێت پشتیوانی ئەمریكا بەدەست بهێنن، ئەوا دەبێت پیشانی بدەن كە جددین لە شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش)دا.


بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە (987)
Top