ئێستا رەوش لە شارهدێی باشیك ئارامە
سەعید مەمموزینی پەرپرسی مەكتەبی راگەیاندنی لقی (14)ی (پ، د،ك) بە ( ئاژانسی هەوالی پەیامنێر ) ی راگەیاند: هەر ئێستا لە چەند كەنالێكی راگەیاند و سایتی ئەلیكترونی هەوالێك بڵاو كرایەوە كە گوایە شەر و پێكدادان لە نێوان چەكدارانی داعش و هێزەكانی پێشمەرگە روویدابیت .
ناوبراو گوتیشی ئێستا رەوش لەم ناوچانە زۆر ئارامە هێزەكانی پیشمەرگە لە حالەتی ئامادە باشیدایە ، هاووڵاتیان لە شارەكە لە كەشێكی ئارامدا ژیان دەگوزەرێنن .
شاردێی باشیك زۆربەی دانیشتووانەكەی كوردانی ئیزیدین لە ڕووی كارگێری سەر بە قەزای شێخانە (15 ) كلیومەتر لە سەنتەری شاری موسلەوە دوورە .
