سبه‌ینێ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌درێت

سبه‌ینێ مووچه‌ی  وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌درێت
سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌درێت، به‌مه‌ش كۆتایی دێت به‌ مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێم.

به‌پێی هه‌واڵێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران وه‌رده‌گرێت، به‌مه‌ش كۆتایی دێت به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان.

هاوكات ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ده‌ستده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگه‌كانی ئایار و حوزه‌یرانی كه‌مئه‌ندامان و چاودێری خێزان.
Top