پێشمەرگە چووە ناو شنگالەوە
سەرچاوەكانی پێشمەرگە رایدەگەیێنن ، كە هێزێكی گەورە كە پێكهاتووە لە 10 هەزار پێشمەرگە ، لەسێ لاوە شنگالی گەمارۆداوەو، دوای بووردوومانێكی خەستی هەردوو گەڕەكی مزگەوتی رەحمان و گەڕەكی نەسر ، هێزێكی زۆری پێشمەرگە چووە نێو شەنگال و، ئێستا پێشمەرگە لەپێشڕەویەكی بەردەوامدایە و هێزەكانی داعش لەبەزینێكی زۆردان ، هەروەك سەرچاوەكانی پێشمەرگە باسیدەكەن .
هەروەها هێزێكی زۆری پێشمەرگەش گەیشتە سەر چیای شنگال ، كە هەزاران ئێزدی لە ترسی چەكدارانی داعش ، دوو رۆژبوو لەو چیایە خۆیان پەنادابوو .
هەروەها لە دەڤەری زووممار ، هێزەكانی پێشمەرگە لەو قۆڵەشدا لەپێشڕەویدان ، ئامانجی ئێستای پێشمەرگە كۆنترۆڵكردنی رێگەی سحێلا – رەبیعەیە ، بۆ گرتنی رێگەی دەربازبوونی داعش بۆ رۆژئاوای كوردستان و سووریا .
هەروەها چەكدارانی داعش پردی زوومماری تەقاندووەتەوە ، بۆ ئەوەی رێگە لە چوونی پێشمەرگە بگرن بۆ چوونە نێو زووممارەوە.
رووداو
