شنگال کۆنترۆڵ کرایەوە.. سنوونێیش کەوتەوە دەست پێشمەگە

 شنگال کۆنترۆڵ کرایەوە.. سنوونێیش کەوتەوە دەست پێشمەگە
كەمێك پێش ئیستا پێشمەرگە گەیشتنە ناو شاروچكەی شنگال و لەئیستادا تیرۆریستانی داعش بەرەو ناوچەكانی ژێر دەستەڵاتی خۆیان ڕادەکەن. وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان هەواڵەکە پشتڕاست دەکاتەوە و ڕیدەگەیەنێت، ھێزی پێشمەرگە گەیشتە شنگال و چەکدارانی داعش تێکشکێندران و ژمارەیەکی زۆری کوژراوی چەکدارەکانیش جێ ماون.

بەرێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان(عەمید ھەڵگورد حیکمەت) بە kdp.infoی راگەیاند: "لەئێستادا زۆرینەی گوندەکانی شنگال و زومار لە دەست ھێزی پێشمەرگەدانە و بەردەوام لە پێشڕەویدان و هێزەکانمان گەیشتوونەتە دەروازەی شنگال و ژمارەیەکی زۆری چەکدارانیش تەرمەکانیان جێ ماون کە زیاترە لە 40 کوژراو دەبن."

(عەمید ھەڵگورد حیکمەت)گوتیشی: "ھەر لە سەرتاوە ھێزی پێشمەرگە لە چیای شنگال ھەبوو، لە ئێستاشدا ھەر لەوێ ماون."

ئەوەشی خستەڕوو، "ھێزی پێشمەرگە ناحیەی سنونێشیان کۆنترۆڵ کردووە و لە ئێستادا لە دەست ھێزی پێشمەرگەدایە و پێشەوییش بەرەو ناوچەکانی دیکە بەردەوامە."

هاوکات ئەفسەرێکی زێرەڤانی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، داعش زیاتر لە 50 كوژراو 100 برینداریان هەیە و پیشمەرگەش هەر بەرەو پێشەوە دەچیت
Top