پێشمەرگە گەیشتنە سەر چیای شنگال

پێشمەرگە گەیشتنە سەر چیای شنگال
ژمارەیەك پێشمەرگە دەگەنە سەر چیای شنگال و هێرشێكی داعشیش تێكدەشكێنن.

كەمێك پێش ئێستا ژمارەیەك پێشمەرگە گەیشتنە سەر چیای شنگال، كاتێكیش چەكدارانی داعش هێرشیانكردوونەتە سەر وەڵامیان داونەتەوە و 4 ئۆتۆمبێلیان لە خوار چیاكە تێكشكاندوون.

بەپێی سەرچاوە نافەرمییەكان شەڕڤانانی یەكینەكانی پاراستنی گەل YPG هاوكاری پێشمەرگەیان كردووە. هەروەها هەر ئەمڕۆ 10 كوردی باكووری كوردستان چوونەتە ناوچەی شنگال و شانبەشانی هێزەكانی پێشمەرگە چەكیان هەڵگرتووە بۆ رووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی داعش.




رووداو
Top