ژمارەیەك هاووڵاتی خۆبەخش لە بەردەرەش و شێخان بەرەو سەنگەرەكانی بەڕێكەوتن
تەحسین یاسین بەرپرسی لێژنەی ناوچەی بەردەرەشی ( پ_د_ك) بە ( ئاژانسی هەوالی پەیامنێر)ی راگەیاند: ئەمرۆ لە بارەگای لێژنەی ناوچەی بەردەرەش ژمارەیەك پێشمەرگەی خانەشین و گەنجی ووڵات پارێزی خۆبەش ئامادەی خۆیان دەربڕی ڕوو لە بەرەكانی جەنگ بكەن هاوشانی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ ئەوەی لە بەرەكانی جەنگ بجەنگن .
ناوبراو گوتیشی: خۆشبەختانە زیاتر لە ( 200 ) پێشمەرگەی خۆبەخش بە چەك و ئوتومبێلی خۆیان بەرێ دەكرێت بۆ سنورەكانی شارەدێی باشیك و بەرتلە ، لە ئێستادا ئەوان بە ورەیەكی بەرزەوە ئەلێن پاراستنی خەڵك و نیشتمان لە ئەستۆی تەنیا پێشمەرگە نیە دەبێت هەموو ئەو ساتە وەختە بەرگری لە خاك بكەین بۆ ئەوەی دەستی ڕەشی تیرۆر نەگاتە سەر ماڵ و خێزانەكانمان .
لە لایەكی تریشەوە هەر لقی 20 ی ( پ _د_ك) لە دەڤەری شێخان ژمارەیەك پێشمەرگەی خانەنشین و پەكەوتووی سەنگەر روویان لە ناوچەی شەلالات و بەنداوی موسڵ بەرێكەوتن بۆ پشتگیری و پشتیوانی هێزەكانی پێشمەرگە كە بەشار مشیر گۆران ئەندامی پەرلەمانی كوردستان سەرپەرستی ئەو هێزە خۆبەخشە دەكات .
