داعش تێك‌شكان.. له هێرشێكدا زیاتر لە 150 چه‌كداری داعش كوژرا كه كورد و ئفغانی و هندی و عه‌ره‌بیان تێدایه
مه‌لا كه‌ریم شوكر، به‌رپرسی بازنه‌ی حه‌مرینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له قه‌زای دوزخورماتوو، به خه‌ندانی راگه‌یاند، " چه‌كدارانی داعش له سنووری ناحیه‌ی ئامرلی زۆر به خراپی تێك‌شكان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه له هێرشه‌كه‌ی دوێنێ چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر ناحیه‌ی ئامرلی، 175 چه‌كداری سه‌ر به‌رێكخراوی به‌ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) كوژران و ته‌رمی 157 چه‌كداریان لهبەردهم هێزه‌كانی سوپای عیراق، به جێماوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی، كه ناحیه‌ی ئامرلی له سنووری قهزاكهیاندایه، لهنێوچهكداره كوژراوه‌كاندا، كه‌سانی هیندی و ئه‌فغانی و كورد و عه‌ره‌بی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان هه‌یه، هه‌ریه‌كه‌شیان دوو تا سێ سیم‌كارت و مۆبایلیان پێبووه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه شه‌ڕه‌كه نزیكه‌ی 14 سه‌عات به‌رده‌وام بوو، وتیشی : فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سه‌ر به‌هێزی ئاسمانی عیراق به‌خه‌ستی بۆردومانی چه‌كدارانی داعشی ده‌كرد و به‌و هۆیه‌شه‌وه 35 ئۆتۆمبیلی ده‌بڵ قه‌مه‌ره و 5 زریپۆش و سێ هه‌مه‌ر سووتێنران كه له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرابوو و له‌و هێرشه‌دا به‌كاریانهێنا.
هەر له هێرشه‌كه‌دا، توانرا دوو زریپۆش و پێنج هه‌مه‌ر له چه‌كداره‌كان وه‌ربگیرێنه‌وه، له به‌رامبه‌ریشدا له ئامرلی ته‌نها یه‌ك سه‌رباز كوژرا و سێ سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون.
مه‌لا كه‌ریم شوكر، وتیشی : له ئێستادا بارودۆخی ناوچه‌كه ئارامه و چه‌كداره‌كانی داعش به‌ره‌و گونده‌كان هه‌ڵهاتوون، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره له‌و سنووره له‌دوای رووداوه‌كانی مانگی حوزه‌یرانی رابردوو به‌و شێوه‌یه داعش بشكێت".
ئامرلییهكێكه له ناحییه‌كانی قه‌زای دوزخورماتوو له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، ته‌نها ناحیه‌یه له‌و سنووره كه سه‌رجه‌م دانیشتوانه‌كه‌ی شیعه‌مه‌زهه‌بن بن، كه هه‌موویان توركمانن و نزیكه‌ی 15 هه‌زار كه‌س ده‌بن، ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو مانگ ده‌بێت كاره‌با و ئاویان لێبڕاوه و گه‌مارۆ دراون.
خه‌ندان
