پێنج منداڵی دیکە لە چیای شنگال گیانیان لە دەستدا

پێنج منداڵی دیکە لە چیای شنگال گیانیان لە دەستدا
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێر کەوتوون، لە ماوەی یەک کاتژمێری ڕابردوو پێنج منداڵی دیکە لە چیای شنگال گیانیان لە دەستداوە.

پەیامنێری ڕادیۆ و ئاژانسی پەیامنێر پێی ڕاگەیاندین؛ لە یەک کاتژمێری ڕابردوو پێنج منداڵی دیکە لە تینوان و لە برسان لە چیای شنگال گیانیان لە دەستداوە.

شەوی ڕابردووش نزیکەی ١٥ منداڵ و بە ساڵدا چوو لە تینوان و برسان لە چیای شنگال گیانیان لە دەستدا.

دوای ئەوەی دوێنێ چەکدارەکانی داعش، قەزای شنگالیان کۆنتڕۆڵ کرد، خەڵکێکی زۆر بەرەو چیای شنگاڵ هەڵاتن و لەوێ گیریان خواردوە و دەستیان وە خواردن و خوارنەوە ڕاناگات و ژیانیان لە مەترسی دایە.
Top