نەتەوە یەكگرتووەكان بە فڕۆكە كۆمەك دەگەیەنێتە ئاوارەكانی شنگال
سەرۆكی دەستەی مافی مرۆڤی كوردستان، سەبارەت بە شێوازی دابینكردن و گەیاندنی كۆمەكەكان بەو ئاوارانە، بە رووداوی گوت "رێكخراوی خۆراكی جیهانی بۆ گەیاندنی كۆمەك و خۆراك بەو ئاوارانە، هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی عێراق كردووە بۆ ئەوەی بە رێگای فڕۆكە خۆراك بگەیەننە ئاوارەكان".
دوو شەوی رابردوو چەكدارانی داعش هێرشیان كردەسەر قەزای شنگال و چوونە نێو قەزاكە، بەو هۆیەشەوە وەك رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاندووە 200 هەزار كەس، بەهۆی ئەو هێرشانە ئاوارەبوونە، كە زۆربەیان ئێزدین.
رووداو
