لە سنوری تلکێف شەڕ دەستی پێ کرد

 لە سنوری تلکێف شەڕ دەستی پێ کرد
ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ دەڵێت، لە سنووری قەزای تلکێف شەڕ لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و داعشدا دەستی پێ کردووە و عەرەبەکانی ئەو ناوچانەیش ھاوکاریی داعش دەکەن.



ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ (غەزوان داوودی) رايگەیاند: "لە سنووری قەزای تلکێف لە ناحیەی وانێ، شەڕ دەستی پێ کردووە و لەئێستادا داعش لە ناو ناحیەی وانێدانە و شەڕیش بەردەوامە."



(غەزوان داوودی) گوتیشی: "یەکێک لە کێشەکان ئەوەیە کە، ئەو شوێنانەی کە زیاتر عەرەبن، ھاوکاریی داعش دەکەن و زۆرینەی خەڵکی وانێیش عەرەبی سوننەن."






KDP.INFO
Top