كەركووك ... ٢٤ گومانلێكراو دەستگیرکران

كەركووك ... ٢٤ گومانلێكراو دەستگیرکران
بەڕێوەبەری پۆلیسی ئامادەی كەركووك ڕایگەیاند؛ لە هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنین لە گەڕەکی یەکی حوزەیرانی شاری کەرکوک ٢٤ کەس دستگیرکراون.



عەمید خەتاب عومەر، بەڕێوەبەری پۆلیسی ئامادەی كەركووك بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند؛ لە هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنین لە گەڕەكی یەكی حوزیران لە باشوری شاری کەرکوک ٢٤ كەسی گومانلێكراو دەستگیر كران كە بەبێ مۆڵەتی دەزگا ئەمنییەكان، لەو گەڕەکە نیشتەجێ ببون.



بەڕێوەبەری پۆلیسی ئامادەی كەركووك گووتی: بەهۆی تێكچوونی بارودۆخی بەشێك لە شارەكانی عێراق، ئاوارەیەکی زۆر هاتوونە نێو شارەکە و بەشێكیان بە بێ مۆڵەتی دەزگا ئەمنییەكان لە نێو شار دا نیشتەجێبوون و پۆلیس لە گەڕان و پشکنینی بەردەوام دایە بۆ ئەوەی ئەو کەسانە دەستگیر بکات و لێکۆڵینەوەیان لە گەڵ بکات كە بەچ شێوازێك هاتوونە نێو شاری کەرکووک.



عەمید خەتاب باسی لەوەشكرد، ئاوارەیەکی زۆر لە نێو شاری كەركووك دا، بەڵام لە دەزگا ئەمنییەكان و كۆچ و كۆچبەران خۆیان ناونووس كردووە و دەستگیركردنی ئەو كەسانەی بەنایاسایی هاتوون، بۆ ئەوەیە ناووس بكرێن.
Top