هێزێكی زۆری پێشمه‌رگه به چه‌كی قورسه‌وه به‌ره‌و دەوروبەری شنگال بەڕێکەوتن
عیسمه‌ت ره‌جه‌ب، به‌رپرسی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان به خه‌ندانی راگه‌یاند: له ئێستادا هێزێكی زۆری پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به چه‌كی نوێ و قورسه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌كانی سحێلاو تلكێف و شنگال به‌ڕێكه‌وتوون.
وتیشی: "پێشمه‌رگه سه‌رقاڵی داڕشتنی پلانێكی تۆكمه‌یه بۆ ئه‌و ناوچانه‌و ده‌یه‌وێت له زووترین كاتدا ته‌واوی ناوچه له بن ده‌ستی داعش ده‌ربهێنێته‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئێستا پێشمه‌رگه له‌سه‌ر پردی سحێلانن و له پێشڕه‌ویدان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ناوچه‌كه.
