چەکی قورس گەیشت و پێشمەرگە چاوەڕوانی فەرمانی بارزانییە

 چەکی قورس گەیشت و پێشمەرگە چاوەڕوانی فەرمانی بارزانییە
لە رێگەی فرۆکەخانەی هەولێرەوە چەکی قورس گەیشت و بە زووترین کات دابەشدەکرێ بەسەر پێشمەرگەدا.



هەڵگورد حیکمەت بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی پێشـمەرگە گوتی کە پێشمەرگە چەکی قورسی هەیە دەتوانێ رووبەڕووی چەکدارەکانی داعش بێتەوە.

ئەو بەرپرسە ئامادە نەبوو هیچ لێدوانێک لەسەر گەیشتنی چەکەکان بدات.

ئەو گوتی:” پێشمەرگە چاوەڕوانی فەرمانی بارزانییە وەک فەرماندەی گشتی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ گۆڕینی دۆخەکە لە بەرگرییەوە بۆ هێرش.”

رووداو زانیویەتی کە ئێستا وەزیری پێشـەرگە و فەرماندە سەربازییەکان لە کۆبوونەوەدان.







رووداو
Top