پاشەکشە لە زوممار ڕەت کرایەوە.. پێشمەرگە لە کەسکین، داعشی تێک شکاند

 پاشەکشە لە زوممار ڕەت کرایەوە.. پێشمەرگە لە کەسکین، داعشی تێک شکاند
ئەو هەواڵانە ڕەت دەکرێنەوە کە دەگوترێن زوممار لەلایەن داعشەوە کۆنترۆڵ کرابێت، چونکە لەئێستادا ئەو شارەدێیە لەژێرکۆنترۆڵی ھێزی پێشمەرگەدایە.



بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ(سەعید مەموزینی ) بە kdp.infoی راگەیاند: "هێشتا لە سنووری شارەدێی زوممار شەڕێکی قورس لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و چەکدارانی داعشدا بەردەوامە و ھێزی پێشمەرگەیش لە بەرگریێکی باشدایە و داعش نەیتوانیوە نزیک ببێتەوە."



(سەعید مەموزینی) ئەو دەنگۆیانەیشی رەت کردنەوە کە زوممار لەلایەن داعشەوە کۆنترۆڵ کرابێت و دەڵێت، "زوممار لەژێر کۆنترۆڵی پێشمەرگەدایە و بە تاکتیکی لە کەسکین کشایەوە بۆئەوەی لەلایەن فڕۆکەکانی سوپاوە بۆردووماران بکرێت و دواتر ھێرشی سەر کەسکینی کردووەتەوە و داعشی تێکشکاندووە."



(مەموزینی) زیاتر گوتی، "لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا بە سەدان چەکداری داعش کوژراون و شکستێکی گەوریان بردووە."
Top