وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی "هه‌واڵ به‌شێوه‌ی ناڕه‌سمی" دێته ده‌نگ
له‌باره‌ی ئه‌و لێدوانانه‌ی ده‌درێن ده‌رباره‌ی كاروباری پێشمه‌رگه و سه‌ربازی له هه‌رێمی كوردستان، جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم له لێدوانێكدا بۆ خه‌ندان رایگه‌یاند: "ههرلێدوانێك یان هه‌ر هه‌واڵێك كه بڵاوده‌كرێته‌وه له هه‌ر كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن چ ناوخۆیی، چ ده‌ره‌كی بێت كه سه‌رچاوه‌كه‌ی ئێمه نه‌بین كه به ره‌سمی و به فه‌رمانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، وته‌بێژ و ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێمین، به ناڕه‌سمی ده‌زانین و هیچ لێپرسراو نین به‌رامبه‌ر راستی و دروستی ئه‌و هه‌واڵانه".
جه‌بار یاوه‌ر وتی: "به‌هیچ شێوازێك روونكردنه‌وه ناده‌ین له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه به‌ده‌ر له ئێمه بڵاوده‌كرێته‌وه له هه‌ر كه‌ناڵێك بێت و روونكردنه‌وه ناده‌ین چونكه ئێمه سه‌رچاوه‌كه‌ی نازانین".
وتیشی: "ئه‌و هه‌واڵانه‌ی به‌ده‌ر له ئێمه بڵاوده‌كرێنه‌وه له سایته ئه‌لیكترۆنییه‌كان و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ئاسه‌واری خراپ دروست ده‌كات له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی ده‌روونی خه‌ڵكی كوردستان و له‌سه‌ر ره‌وشی گشتی ئاسایش له هه‌رێمی كوردستان".
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "زۆرجار به‌هۆی ئه‌و هه‌واڵانه‌وه كه سه‌رچاوه‌كانیان دیارنین، كۆمه‌ڵێك زانیاری سه‌ربازی كه په‌یوه‌ندیداره به ئاسایشی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی له هه‌رێمی كوردستان، ده‌كه‌وێته ده‌ستی نه‌یارانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و گروپه تیرۆریستییانه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و لێدوان و هه‌واڵانه به‌و شێوازه ناڕه‌سمییه ده‌كه‌وێته خانه‌ی به‌شداریكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپانه‌ی كه دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌وه ناردنی هه‌واڵی هه‌ڵه‌یه و ناردنی هه‌واڵێكه كه نابێت بڵاوبكرێته‌وه و به‌شداریكردنه له تێكدانی ره‌وشی ئاسایشی گشتی و ده‌روونی له هه‌رێمی كوردستان".
هاوكات جه‌بار یاوه‌ر راشیگه‌یاند كه "ناتوانرێت واده‌یه‌ك بۆ كۆتاییهاتنی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ گروپه تیرۆریستییه‌كان دابنرێت، چونكه ئه‌وه شه‌ڕێكی به‌رده‌وامه نه‌ك له هه‌رێمی كوردستان به‌ڵكو له سه‌رتاسه‌ری جیهان شه‌ڕ له‌نێوان تیرۆر و به‌ره‌ی دژه‌تیرۆر به‌رده‌وامه و ئێمه‌ش به‌شێكین له‌و شه‌ڕه به‌رده‌وامه‌ی جیهان ئێستا شه‌ڕ له هه‌موو جیهاندا شه‌ڕ له دژی تیرۆر هه‌یه و ئێمه له هه‌رێمی كوردستان له به‌ره‌ی دژهتیرۆرین و ناتوانین واده‌یه‌كی دیاریكراوی بۆ دیاری بكه‌ین".
خه‌ندان
