لە بۆردوومانەکەی سەعدیەدا 19 چەکداری داعش کوژراون

 لە بۆردوومانەکەی سەعدیەدا 19 چەکداری داعش کوژراون
سوپای عێراق بۆردوومانی چەكدارانی داعشی لە سەعدیە و جەلەولا کرد و بە پێی زانیارییەکان 19 چەکداری داعش کوژراون.

ئەمڕۆ شەممە فڕۆکەکانی عێراق بۆ ردوومانی هێزەکانی داعشیان لە سەعدییە کرد، محەممەد حاجی فایەق، جێگری فەرماندەی میحوەری گەرمەسێری هێزی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند کە بۆردوومانەکەی ئەمڕۆدا ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە، گوتیشی فڕۆکەکان دادگای سەعدییە و ناو بازاڕیان بۆردوومانکردووە.

سەرچاوەیەک لە لیوای 3 ی هێزی پیشمەرگەی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند کە لەو بۆردوومانەدا 19 چەکداری داعش 2 هاوڵاتی شارەدێەکە کوژراون.





رووداو
Top