مووچه‌ی وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم هاوتای به‌غدا ده‌كرێت

مووچه‌ی وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم هاوتای به‌غدا ده‌كرێت
وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات نیمچە رەزامەندیەکیان وەرگرتووە بۆ ئەوەی موچەی وەزارەتەکەی هاوتای مووچەى فەرمانبەرانی بەغدا بکرێت.

محەمەد قادر هاودیانی ، وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند کار لە سەر باشترکردنی مووچەی وەزارەتەکەمان دەکەین، گوتیشی: بۆ هاوتاکردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکەمان لەگەڵ مووچەی فەرمانبەرانی بەغدا لە هەمان وەزارەتی خۆمان واتا وەزارەتی کار، ئێمە کاری لەسەر دەکەین وە سووکە رەزامەندیەکمان وەرگرتووە ماوەتەوە سەر پەسەندکرنی بودجەی ساڵی 2014 ، ئەو کات ئەو گرفتەش نابێت .
وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی ئاماژە بەوەش دەکات کە پێویستە وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان گۆرانکاری لە موچە بکات، گوتیشی:دەبێت مووچە بە پێی پێویستی بازار بێت واتە سوودمەندی موچە دەبێت بتوانێت موچەکەی بەقەدەر ئەوە بێت ژیانێکی سەربەرزانەی بۆ دابین بکات ، بۆیە دەبێت وەزارەتی پلاندانان ئەم موچانە بۆ هەموو چین و فەرمانبەرێک بە پێی بازارو پێداویستیەکان دیاری بکات.
لە موچەی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی عێراق چەندین دەرماڵەی تایبەت خەرج دەکرێت، بۆیە هاوتاکردنی موچەی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی دەبێتە هۆی زیادبونی موچەکانییان بە رێژەیەکی زۆر.






باسنیوز
Top