فرۆكەی جەنگی شوێنەكانی داعش لە سەعدییە بۆردومان دەكات
سەرچاوەیەكی ئاگادار كە نەیوست ناوی بڵاوبكرێتەوە، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامینَری راگەیاند: كاتژمێر 1:45 خولەكی پاش نیوەرۆی ئەمرۆ لە ناحیەی سەعدییە، چەند فرۆكەیەكی جەنگی دەستیان بە بۆردومانی بارەگا و بنكە و ئەو شوێنانە كرد كە چەكدارانی داعشیان تێدایە و تاوەكو ئێستا بۆردومانەكە بە ردەوامە.
سەرچاوەكە ئاماژەشیدا، چەكدارانی داعش بەهۆی بۆردومانەكەوە كەوتونەتە جموجۆڵ و تاوەكو ئێستا قەبارەی زیانەكان نەزانراون.
لە دوای پارێزگای موسڵ، چەكدارانی داعش شارەدێی سەعدییەشیان لە سنووری خانەقین خستە ژێركۆنترۆڵی خۆیانەوە و تاوەكو ئێستا شارەدێیەكە لە لایەن ئەو چەكدارانەوە بەرێوەدەبردرێت و چەندین شێوازی حوكمكردنیان لە ناوچەكەدا گرتۆتەبەر و چەندین بریاریشیان بە سەر ئەو خەڵكەدا سەپاندووە كە لە ناوچەكە ماونەتەوە. بە پێی زانیارییەكانیش خەڵكی كورد و عەرەبی شیعە و توركمان و زۆرێك لە خێزانە عەرەبە سوونەكانیش سنوورەكەیان جێهێشتووە.
