ئاڵوگۆریە بازرگانیەكانی نێوان هەرێم و ئێران كەوتنەوە كار
سەرپەرشتیاری كۆمەڵگای نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، مەسعود باتێلی، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: بە هۆی پشووی جەژنی رەمەزانەوە ئاڵوگۆریە بازرگانیەكانی نێوان هەرێم و ئێران وەستابوون و ئەمرۆ بۆ جارێكی تر سنورەكان وڵا كرانەوە و بزاوتە بازرگانیەكان كەوتنەوە. هەرچی لایەنی گەشتیاریشە، لە رۆژانی پشووی جەژن بە شێوەی بیست و چوار كاتژمێری هاموشۆكردن بەردەوام بوو، بەڵام بە بەراورد لە گەڵ جەژنەكانی ساڵی رابردوو، هاموشۆی گەشتیاری بە شێوەیەكی بەر چاو كەمی كردبوو.
