مه‌سروور بارزانی: هیوادارم جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان ببێتە مایه‌ی پتەوتركردنی گیانی برایەتی
دەقی پەیامی ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان(مه‌سروور بارزانی):
به ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه، گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و كارمه‌ندانی ئه‌نجوومه‌نی ئاساییش و ده‌زگاكانی ئاسایش و پۆڵیس و موسڵمانانی كوردستان ده‌كه‌م .
له خوای گه‌وره داواكارم ڕۆژوو و عیباده‌تی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زانی له هه‌موو موسڵمانان قبوڵ كردبێت گیانی هه‌موو ئه‌و قاره‌مانانه بپارێزێت كه له سه‌نگه‌ری به‌رگریكردندان و شیفای برینداره‌كان بدات و، ئه‌م جه‌ژنه هۆكارێك بێت بۆ خێروخۆشی و به‌دیهێنانی زیاتری ئاوات و ئامانجه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان گه‌لان.
هاوكات هیوادارم ئه‌م جەژنه ببێتە مایه‌ی پتەوتركردنی گیانی برایەتی و هاوكاری بۆ سەرجەم پارچەكانی دیكه‌ی كوردستان و سەرەتای کۆتاییهاتنی توندوتیژی و شەڕ و ناخۆشی لە ناوچەکە و تەواوی جیهاندا بێت. دووبارە پیرۆزبایی هاتنی جەژنی ڕەمەزان لە هەموو لایەك دەكەم.
مه‌سروور بارزانی
ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان
